به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (٣)ی ئاسایی رۆژى ٣٠/ ٢٠١٤/٩

Sep 30, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (3)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/9/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1ـ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى پایته‌ختى ئاشتى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
2ـ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو. 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق