بەرنامەی كاری دانیشتنی دەسپێكی خولی بەهارە

Jul 14, 2018  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (١)ی مادده‌ (٢٠) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى دەستپێک بەهارەی ساڵی پێنجەم له‌خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی دوو شه‌مه‌ رێكه‌وتی(٢٠١٨/٧/١٥) بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

١ : یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشیى نه‌ته‌وه‌یى.

٢: كردنه‌وه‌ى خولى بەهارەی ساڵى پێنجەمی خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌.
٣: وتارى به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكى خولى گرێدانی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان-عیراق.

 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                        یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردسـتان ـ عیراق                      كوردسـتان ـ عیراق                                      كوردسـتان ـ عیراق