به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (2)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 23/9/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: قبوڵكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌رێز (ئارى محمد عبدالرحیم) له ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی مادده‌كانی (33 و 35)ی پێره‌وی ناوخۆی ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (94)ی پێره‌وی ناوخۆی ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیارى پایته‌ختى ئاشتى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌پێى مادده‌ى (72، 74، 75) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
چواره‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانى نوێى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (39 و 44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه یاساییانه‌ى خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره (3) ساڵى 2011.
2ـ پڕۆژه یاساى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان.
3ـ پڕۆژه یاساى رێكخستنى مافى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
شه‌شه‌م: دروستكردنى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به پالاوتنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران تایبه‌ت به‌یاساى كۆمسیۆنى بالای سه‌ربه‌خۆیى هه‌لبژاردن وراپرسی له‌هه‌رێمى كوردستان .
حه‌وته‌م: دروستكردنى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى بۆبه‌جینۆساید ناساندنی تاوانى دژ به پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.فخرالدین قادر عارف جعفر ابراهیم ئیمینیكى یوسف محمد صادق
سكرتێری په‌رله‌مانى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق كوردسـتان ـ عیراق