به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولى په‌رله‌مان رۆژى ٢٠١٤/٩/٣

Sep 3, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

وبه‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (5) وهه‌ردوو بڕگه‌ی (2,1) له‌ مادده‌ (54) و برگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیاردرا كاتی دانیشتنى ده‌سپێكى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شـــــــه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/9/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشیى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: وتارى به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكى خولى گرێدان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌ بڕیارى جینۆسایدى شنگال و ده‌وروبه‌رى.
2ـ پڕۆژه‌ بڕیارى به‌جینۆساید ناساندنى كاره‌ساتى شه‌نگال.
3ـ پڕۆژه‌ بڕیارى دانانى ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كورد (كوردانى ئێزیدى) ئه‌نجام دراون به‌ تاوانى كۆمه‌ڵ كوژى.
4ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (11)ى ساڵى 1969.
5ـ پڕۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردســـتان ـ عێراق.
6ـ پڕۆژه‌ یاساى په‌روه‌رده‌ و خوێندن.
 
 
فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                        یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردسـتان ـ عیراق                      كوردسـتان ـ عیراق                                      كوردسـتان ـ عیراق