پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پاڵاوتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران

Sep 23, 2014  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

٢٠١٤/٩/٢٣

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوى گه‌له‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ى بڕیار: 21
مێژووى بڕیار: 23/9/2014
بڕیار
پشت به‌ستن به‌ حوكمی مادده‌ (47) و بڕگه‌ى (أ) له‌مادده‌ى (48)ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو و به‌ندی (1) له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (پێنجه‌م) له‌ یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ژماره‌ (4)ی ساڵی 2014، به‌پێى ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ (2)ى رۆژى 23/9/2014 ى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراقدا هاتووه‌، بڕیارماندا به‌:ـ
یه‌كه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پاڵاوتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌م به‌رێزانه‌ی ناویان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌:
1ـ  حسین اسماعیل حسین
2ـ  ئومێد عبدالرحمن خۆشناو
3ـ   رابون تۆفیق معروف
4ـ ابوبكر عمر عبدالله
5ـ بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی
6ـ ڤالا فرید ابراهیم
7ـ به‌هار محمود فتاح

8ـ گۆران ئازاد محمد
9-یعقوب گورگیس یاقو
10-ایدن معروف سلیم
دووه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ له‌ 23/9/2014 كارى پێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ى فه‌رمى (وه‌قایعى كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه
‌.
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق