له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه نوێیه‌ی كه‌به‌هۆی داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌پاش ٢/٨/١٩٩١ له‌عیراق‌و ناوچه‌كه هاته‌ئارا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كردستان له‌عێراقدا، به‌ره‌ی كوردستانی به‌پشتیوانی و به‌شداری جه‌ماوه‌ری كوردستان توانیان به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی عیراق به‌شاری كه‌ركوكیشه‌وه رزگاربكه‌ن.
به‌ڵام دواتر رژێمی سه‌دام به‌شێكی زۆری شاره گه‌وره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكی داگیركرده‌وه، بۆده‌ربازبوون له‌شاڵاوی كوشتنی دڕندانه‌ی رژێمی سه‌دام گه‌لی كوردستان به‌كورد و توركمان و مه‌سیحیه‌وه لهكۆڕهوێكی ملیۆنیدا به‌ره‌و ناوچه سنووریه‌كانی ئێران و توركیا كۆچیان كرد، هاوكاتیش هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه شاخاویه‌كان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی كۆڕێ له هه‌ولێرو چیای ئه‌زمڕ له‌سلێمانی سه‌نگه‌ری به‌رگریان قایم كرد‌و ئازایانه هێزی په‌لامارده‌ری سوپای عیراقیان تێك شكاند. دواتریش له‌سه‌ر پێشنیازی فه‌ره‌نساو به‌پشتیوانی ئهمریكاو به‌ریتانیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی بڕیاری ٦٨٨ی ده‌ركرد كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌ی (په‌ناگه‌ی ئارام) بۆ خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ی ناوچه سنووریه‌كان له‌دژی فڕینی فڕۆكه‌كانی سوپای عێراقی له سه‌رووی هێلی پانی 36 پله بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان دیاریكرا.
دوای شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی‌و رژێمی سه‌دام، له ٢٦/١٠/١٩٩١ حكومه‌تی عیراق ده‌ستی كرد بهكێشانهوهی داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانی كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی یاسایی‌و ئیداریی دروستكرد، به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆی ناوچه‌كه له‌ئاستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسی‌و ئیداری‌و یاساییهدابوو كه‌رژێم له‌كوردستان دروستی كرد، ئه‌وه‌بوو له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم و دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا، به‌ره‌ی كوردستانی بیری له‌دامه‌زراندنی سیستمێكی په‌رله‌مانی كرده‌وه له‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆی ئازاد‌و دیموكراتیه‌وه.
بۆئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له (١٥) كه‌س له حاكم‌و پارێزهرو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
١- ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
٢- مه‌عروف ره‌ئووف یه‌كه‌م وه‌زیری داد له وه‌زاره‌تی هه‌رێم.
٣- نازم حه‌وێزی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر.
٤- حاكم ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ودواتر بووه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان.
٥- شه‌مسه‌دین موفتی.
٦- مه‌حمود بابان.
٧- د. سه‌عدی به‌رزنجی راگری كۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
٨- د.خورشید شه‌وكه‌ت رواندزی مامۆستای كۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
٩- پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری.
١٠- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د له‌سالی ١٩٩٢ه‌وه تا ئه‌مرۆ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستانه.
١١- د. قه‌یس دیوالی دواتر بووه ئه‌ندامی خوولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان.
١٢- حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی دواتر بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
١٣ – به‌ختیار حه‌یده‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشمانی كوردستان.
١٤- قادر جه‌باری دواتر بووه وه‌زیری داد له كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
١٥ – فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مان، ساڵی ٢٠٠٠ تیرۆركرا .
ئه‌م لیژنه تایبه‌تیه‌ی پێكهات دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێكی له‌ماوه‌ی نێوان ٢٣/١٢/١٩٩١ تاوه‌كو ٢٨/١/١٩٩٢ ئه‌نجامدا، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كرد‌و له‌رۆژی ٢٨/٤/١٩٩٢ له‌لایه‌ن به‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراو به‌ناوی یاسای ژماره (١) بۆ ساڵی ١٩٩٢ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.
هه‌لبژاردنه‌كانی پهرلهمانو رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌رێگای ده‌نگدانی گشتی ونهێنی و راسته‌وخۆ له ١٩/٥/١٩٩٢ به‌به‌شداری نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر كه‌نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌سێ ملیۆنونیو هاوڵاتیان ده‌كرد ئه‌نجامدرا. كه به‌هاوكاری وپشتیوانی چاودێرانی بیانی ودۆستانی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی یاسای هه‌لبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه ٧% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كورسیه‌كی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
له‌رۆژی ٣٠ كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٥ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌كوردستان و عیراق ئه‌نجام درا.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٥ دانیشتوانی كوردستان جیا له‌دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری عیراق له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 3 ئه‌نجومه‌نی جیادا ئه‌وانیش: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق، كهلهسنووری پارێزگاكانی (سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك) ئه‌نجامدرا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
پێویسته بگوترێ كه له‌م هه‌لبژاردنه‌دا خه‌ڵكی ناوچه دابراوه‌كانی كوردستان:له‌هه‌رسێ پارێزگای (كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیالی) رێگه‌یان پێنه‌درا ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گه‌رانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێم یه‌كلایی نه‌كرابۆوه، وه‌ك چۆن له‌ماده‌ی 58ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وله‌تی عیراق ناسراو به TAL هاتبوو، كه دواتر بووه مادده‌یه‌كی ده‌ستووری له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق به‌ژماره ١٤٠.
له‌هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ١٣ لیستی جیاواز به‌شداریان له ململانێكاندا كرد كهبهسیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا ١٧٥٣٩١٩ كه‌س له‌دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌كورد و توركمان و كلدان و ئاشووری و موسلمان و مه‌سیحی و ئیزیدی به‌شداریان تێدا كرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ١٠٥ ئه‌ندام بۆ ١١١ ئه‌ندام به‌رزكرایه‌وه. له‌ئه‌نجامدا ته‌نها سێ لیست له‌كۆی ١٣ لیست كه‌به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردبوو، توانیان بگه‌نه په‌رله‌مان، ئه‌وانیش لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان كه (١٠٤) كورسی و لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان عیراق (٦) كورسی و لیستی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆكان (١) یه‌ك كورسیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٥ ی په‌رله‌مانی كوردستانه
به‌رله ٤/٦/٢٠٠٩ كه‌رۆژی كۆتایی هاتنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه‌رۆژی ٥/١/٢٠٠٩ دهرچوێنراوهو ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، تیایدا پێشنیاری رۆژی ١٩/٥/٢٠٠٩ی كردبوو بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌لبژاردنی ئه‌و رۆژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌راندبۆوه كه یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی له كوردستان له ١٩/٥/٢٠٠٩ ئه‌نجامدراوه.
له‌نووسراوێكی تریشدا كه‌ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عیراقی كردووه‌و میژووی ٢٦/٣/٢٠٠٩ ی به‌سه‌ره‌وه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خولی دووه‌م جارێكی تر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رۆژی ١٩/٥ كردۆته‌وه كه هه‌لبژاردنی تیائهنجامبدرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌نووسراوه‌كه‌دا داوای له كۆمسیۆن كردووه بۆ دیاری كردنی رۆژی هه‌لبژاردن ته‌نسیق له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
دوای تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ل كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراقدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهنامهیبهدا كه مێژووی ١١/٤/٢٠٠٩ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه تیایدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه له‌به‌ر ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆمسیۆنی بالا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرال و نه‌بوونی پلانی دارایی روون و توانای ته‌كنیكی پێویست كۆمسیۆن ناتوانێت له‌رۆژی ١٩/٥/٢٠٠٩ هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدات.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراق رۆژی ٢/٥/٢٠٠٩ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگادار كرده‌وه كه له ٢٠/٧/٢٠٠٩ به‌دواوه ئاماده‌ن هه‌لبژاردن به‌رێوه‌ببه‌ن ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی ٥/٥/٢٠٠٩ له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره ٩ی خولی دووه‌می ساڵی چواره‌می له خولی دوومی هه‌لبژاردن ئاماده‌بوو له وتارێكدالهبهردهم په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ٢٥/٧/٢٠٠٩ی دیاری كرد وه‌ك رۆژی هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان و داواشی كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت.
دواتر رۆژی ٢٥/٧/٢٠٠٩ پرۆسه‌ی خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كه‌شێكی ئارام و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین چاودێری نێوده‌وله‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوو.
له‌هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا 24 لیست به‌شداری هه‌لبژاردنیان كرد، بۆ كێبركێ له‌سه‌ر ١١١ كورسی و تیایدا ١١ لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ست بێنن و بێنه ناو په‌رله‌مان. ئه‌نجامی كۆتایی ههلبژاردنهكهش وه‌ك له‌نووسراوی ژماره ( خ/٩/١٤٣١ له ١٨/٨/٢٠٠٩) ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌عیراق هاتووه‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و تیایدا موساده‌قه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كه كردووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
١. سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢. قەوارەو لیستە سیاسیەکانی پەرلەمانی کوردستان
به‌ر له‌واده‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسراوێكدا به‌ژماره ٤/٣/٦٢٩٨ له رۆژی ٥/١٢/٢٠١٢ داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عیراق كردووه تیایدا داوای دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و ده‌قه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه هاتووه: “له ٧/٩/٢٠١٣ دا په‌رله‌مانى كوردستان ماوه‌ى چوار ساڵى خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌كات، به پێى بڕگه‌ى دووه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره (١)ى ساڵى ٢٠٠٥ هه‌مواركراو، پێویسته به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌رسومێكى هه‌رێمى ده‌ربكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایى دیاریكراو له ماده‌ى ئاماژه پێكراو تیایدا ئاگادارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به تایبه‌تى كه كۆمسیۆن ماوه‌ى (٦) مانگى پێویسته بۆ ئاماده‌كارى).
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كهوردستان به‌فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (٥٠) له (١٨/٤/٢٠١٣)، رۆژی ٢١/٩/٢٠١٣ دیاری كرد وه‌ك كاتی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عیراق و هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌هه‌مان واده كۆتای دێت.
دواتر رۆژی ٢١/٩/٢٠١٣ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستمی نیمچهكراروه به‌رێوه‌چوو، تیایدا (٣١) لیست به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوو سه‌ره‌نجام (١٧) لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌و موساده‌قه‌ی كردووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خوراوهیه:
لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان و كۆی ده‌نگه‌كانیان
بەپێی مادەی (٥١) لە یاسای ژمارە (١) ی سالی (١٩٩٢) ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەبێت هەر چوار ساڵا جارێك هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بكرێت، خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە (٢٠١٣/٩/٢١) ئەنجامدرابوو، بەڵام ئەوسا بەهۆی كێشەو ململانێكانەوە پەرلەمان یەكەم دانیشتنی بەمەبەستی سوێندخواردنی ئەندامان لە (٢٠١٣/١١/٦) ئەنجامدا و دەستەی سەرۆكایەتیشی لە (١٠١٤/٤/٢٩) هەڵبژارد. بەپێی یاسا دەبوایە لە مانگی ئەیلولی (٢٠١٧) هەڵبژاردنی خولی پێنجەم ئەنجام بدرێت، بەڵام دیسانەوە بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەكانەوە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام نەدراو لە رۆژی (٢٠١٨/١٠/٢٤) بەزۆرینەی دەنگ (٦٠ دەنگ لەكۆی ٧١ دەنگی پەرلەمانتار)، بڕیاردرا ماوەی كاركردنی پەرلەمان بۆ دوو خولی گرێدانی پەرلەمانی درێژ بكرێتەوە.
ئەوەبوو دواجار رۆژی (٢٠١٨/٥/٨) سەرۆكی حكومەت بەپێی ئەودەسەڵاتەی بۆی دیاریكراوە رۆژی (٢٠١٨/٩/٣٠)ی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانكرد.
بۆ ئەم مەبەستە كۆمسیۆن رێكارەكانی گرتەبەر، بەمەبەستی بەشداریكردن لە(٢٠١٨/٦/١٠) لە راگەیەنراوێكدا بڕیاری پەسەندكردنی (٣٨) قەوارەو رەتكردنەوەی (٣) قەوارەی راگەیاند.
دواتر لە(٢٠١٨/٧/١٦)كۆمسیۆن تیروپشكی بۆ قەوارەو هاوپەیمانەتیەكان كرد و لەئەنجامدا (٢٩) قەوارە و هاوپەیمانیەتی بۆ بەشداری هەلبژاردن ژمارەیان بۆ دەستنیشانكرا.
پەسەندکردنی قەوارە سیاسییەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە:
هەڵبژاردنی خولی شەشەم – ٢٠٢٤
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ژماره (١)ى ساڵی ١٩٩٢ و ههموارەکانی
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان
هەمواری ساڵی ٢٠١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان
هەموارەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان