سەردار هەركی
نوێنەرانی هەرێم لە دەرچواندنی هەرسێ یاسا بەشداربوون لە كاتێكدا هیچ سودێكی بۆ كورد نەبوو بەڵكو بە پێچەوانەوە زیاتر لە سودی شیعەو سونەیە كە لێرەدا بە كورتی باسم كردووە:- ١- هەمواری لێبوردنی گشتی كە داواكاری پێكهاتەی عەرەبی سونە بوو ، یاسایەكی زۆر خراپ و نامەنتقیە و ڕێز لە مافی كەسی ناگرێت٠ ٢- هەمواری یاسای باری كەسی كە داواكاری پێكهاتەی شیعە بوو ، یاسایەكی یەكجار خراپە و پاشەكشەیەكی زۆر خێرایە لە رێرەوی دیمكراسی٠ ٣- یاسای هەڵوەشاندنەوەی بریارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شورشی هەڵوەشاوە(مجلس قیادە الپورە) كە داواكاری پێكهاتەی كورد بوو ٠ بێ گومان ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری سونە و شیعە لەم یاسایانە نیشان دا ئامانجەكانیان بە دەست هێنا ،بەڵام كورد هیچ شتی نوێی بەدەست نەهێنا هەرچەندە نوێنەرەكانمان وا تسویقیان كرد كە سەركەوتنەكی گەورەیان بەدەست هێنا ،بەڵام لە راستیدا فێڵێكی گەورە لە نوێنەرانی كورد كرا لە ئەنجومەنی نوێنەران چونكە ئەم بڕیارانە هەر لە ئەساسدا هەلوەشابۆوە بە یاسای هەیئەی منازعات ملكیە ژمارە ١٣ دەرچوی سالی ٢٠١٠ بەتایبەتی لە مادەی ٢٠ ، واتە ئەو بریارانە هەر خۆی لە خۆیدا هەڵوەشابونەوە و هیچ پێویستی بەم یاسایە نەبوو٠ سەرارەی ئەوەی كە دەرچواندنی سێ یاسا بۆ( كورد و سنە و شیعە ) بەم شێوازە ڕوویەكی زۆر ناشرینی دایە ئەنجومەنی نوێنەران ، چونكە یاسا دەرچواندن دەبێت بەشێوازەكی گشتگیر بێت نەك لەسەر بنەمای تائیفی و نەتەوەیی