سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر شه‌ش لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی، دارایی و کاروباری ئابوری، کاروباری پێشمه‌رگه، ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان، كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و کاروباری پەڕلەمان و سکاڵا راپۆرتێکییان لەسەر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی لهخانهنشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه ئامادە کرد.
پێشنیاز‌و تێبینییهكانی هه‌ر شه‌ش لیژنه‌كه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی لهخانهنشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێم تاوتوێکرا.
دوای وه‌رگرتنی پێشنیاز‌و تێبینییهكانی هه‌ر شه‌ش لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه سه‌رجه‌میان له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش كۆکرایەوە و داڕێژرایەوە.