دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە “نادەستووری بوونی” درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.
ئەمڕۆ سێ شەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ساڵی ٢٠٢٢ی پەرلەمانی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی تاوەكو وەرزی یاسادانانی پاییزەی ئەمساڵ.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی بڕیاری دادگای ڕایگەیاند "ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە لەو ماوەیەوە بە پووچەڵ ھەژمار دەکرێت" بەپێی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی کە دەبێ سەرجەم دەسەڵاتەکان پابەندبن پێوەی، کۆی ئەو بڕیارو یاسایانەی لەدوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لەو پەرلەمانەوە دەرچوون بە پووچەڵکراوە ھەژمار دەکرێن.
دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارەكەیدا جەختی كردۆتەوە “درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نادەستوورییە” و بەپێی دەستوور دەبێت ٤ ساڵ جارێك هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، كە چەسپاندنی خواستی دیموكراتی و بەرجەستەبوونی مافی دەنگدانی هاووڵاتیانە.
بڕیارەکای دادگای فیدڕاڵی:
- خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢٢/١١/٦ کۆتای هاتووە
- یاسای ژمارە ۱۲ی ساڵی ۲۰۲۲ ی تایبەت بەدرێژ کردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم نادەستورییە.
-هەموو ئەو یاساو بڕیاریارانەی لە دوای ٢٠٢٢/١١/٦ لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوبێت بەهەڵوەشاوە و نادەستوری هەژمار دەکرێت.
-هەڵوەشاندنەوەی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کەلەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دیاری کرابوو.
-حکومەتی هەرێم دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر
-کۆمسیۆنی هەرێم ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردن لە هەرێم بکات.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی، له ۳۰ی ئایارەوە بەسەر هەرێمدا جێ بەجێ دەکرێت.