Parlaman.jpg

پەرلەمانی كوردستان ساڵێك و چوار مانگ تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە

Oct 4, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ژمارەیەك فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی كوردستان بە واژۆی (85) پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان كوردستانیان پێشكەش سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

بە پێی ئەو پرۆژەیەی پێشكەشكراوە (45) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، (22)  پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، (7) پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و (11) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پێكهاتەكان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ كردووە.

بەپێی زانیارییەكان سەرۆكایەتی پەرلەمان "لە ماوەیەكی نزیكدا" پێشنیازەیاساكە دەخاتە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە، لە كاتی بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ پڕۆژە یاساكە.

شایانی باسە لە هەلبژاردنی خولی پێنجەمی سالی 2018 ی پەرلەمانی كوردستاندا (3.085.461) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لە هەلبژاردنەكەدا (1.845.979) دەنگدەر بەشداریان كردبوو،  ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرۆژەكەیان كردووەو دەنگ لەسەر ماوەی درێژكردنەوەی پەرلەمان دەدەن تەنها (586.599) دەنگیان بەدەستهێنابوو.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ رێژه‌ى (58.82%) هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه‌، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى واژۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ كردووه‌، ڕێژه‌كه‌ى ده‌كاته‌ (19.01%) كۆى ده‌نگى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پەیوەندی بە فراكسیۆنەكانی تر كرد، كەناویان نەهاتووە بۆ واژۆكردنی ماوەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، كە (27) پەرلەمانتار واژۆیان نەكردووە، ئەوانیش بریتین لە (7) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، (5) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی گۆڕان، (5) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، (4) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌،  (3) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی سەربەخۆ، (1) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی هاوپەیمانی سەردەم و (1) ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی ئازادی.

رۆژی 6/11/2022 ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و تاكو ئێستاكە وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو دیارینەكراوە.

بەپێی زانیارییەكان سەرۆكایەتی پەرلەمان "لە ماوەیەكی نزیكدا" پێشنیازەیاساكە دەخاتە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان.

رۆژی 6/11/2022 ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و تاكو ئێستاكە وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو دیارینەكراوە.


 ئەمەش دەقی پرۆژە یاساكەیە:

یاسای بەردەوامبوونی خوولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان – عێراق

 ماددەی (١): 

یەکەم: وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، کە لە ٦/١١/٢٠٢٢ کۆتایی دێت، و تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی ٢٠٢٣ لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی، بەردەوام دەبێت.

 دووەم: پێویستە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان -عێراق پێش کۆتایی هاتنی ئەم وادەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ن ئەم مددەیەدا هاتوە ئەنجام بدرێت.

 ماددەی (٢): 

کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یان بڕیارێک ناکرێت کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت.

 ماددەی (٣): 

ئەم یاسایە لە رۆژی دەنگدان لەسەری جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی (فەرمی وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە.

 هۆیەکانی دەرچواندن 

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو رۆژی (٦/١١/٢٠٢٢) کۆتایی هاتنی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراقە. لەوەشەوە بەمەبەستی رێگری کردنی لە دروست بوونی بۆشای یاسایی و دەستووری و پاراستنی یەکرێزی نیشتمانی و ئامادەکاریی زیاتر بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەم یاسایە دەرکرا.

Emza-2022fixed


لیستى ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ واژۆیان كردووه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مان