پەرلەمانی کوردستان، ئاماری کار و چالاکییەکانی لە وەرزی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢١/٣/١ تا ٢٠٢١/٧/٣١ بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەكە ئاماری كارو چالاكییەكان لە ماوەی وەرزی بەهارەدا بەمجۆرە بون:
ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان: 18 دانیشتن.
ئامادەبونی حكومەت لە دانیشتنەكانی وەرزی بەهارەدا(وەزیرو سەرۆكی دەستەكان و لایەنەكانی تر لە حكومەتی هەرێم): 29
ژمارەی ئەو پێشنیارەیاسایانەی خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە: 10 پێشنیارە یاسا.
ژمارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە: 13 پڕۆژە یاسا.
ژمارەی ئەو پێشنیارە یاسانەی خوێندنەوەی دوەمیان بۆ كراوە: 5 پێشنیارە یاسا.
ژمارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە خوێندنەوەی دوەمیان بۆ كراوە: 4 پڕۆژە یاسا.
ژمارەی ئەو بڕیارانەی دەركراون: 8 بڕیار.
ژمارەی ئەو یاسایانەی پەسەندكراون: 10 یاسا.
كۆی ئەو پرسیارانەی بەشێوەی نوسراو و زارەكی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی حكومەت كراون: 1323 پرسیار.
ژمارەی ئەو پرسیارانەی وەڵامیان دراوەتەوە: 1197
ژمارەی ئەو پرسیارانەی وەڵامیان نەهاتوە: 126
ژمارەی ئامادەبونی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: 17
ژمارەی ئامادەبونی سەرۆكی دەستەو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: 27
لەم لینكەی خوارەوە دەقی ئامارەكە بخوێنەرەوە:
ئاماری گشتیی كار و چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە وەرزی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢١/٣/١ تا ٢٠٢١/٧/٣١
-ئامادەبوونی حکوومەت لە دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی بەهارەی ساڵی
سێیەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- ئامادەبوونى وەزیر و سەرۆکى دەستە و بەرێوەبەرە گشتییەکان لە
لیژنە هەمیشەییەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى 2021