Ragayandraw.jpg

پەرلەمانی کوردستان، ئاماری کار و چالاکییەکانی وەرزی بەهارەی بڵاوکردەوە

Aug 5, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پەرلەمانی کوردستان، ئاماری کار و چالاکییەکانی لە وەرزی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢١/٣/١ تا ٢٠٢١/٧/٣١ بڵاوکردەوە.
 
 

بەپێی ئامارەكە ئاماری كارو چالاكییەكان لە ماوەی وەرزی بەهارەدا بەمجۆرە بون:

ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان: 18 دانیشتن.


ئامادەبونی حكومەت لە دانیشتنەكانی وەرزی بەهارەدا(وەزیرو سەرۆكی دەستەكان و لایەنەكانی تر لە حكومەتی هەرێم): 29


ژمارەی ئەو پێشنیارەیاسایانەی خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە: 10 پێشنیارە یاسا.


ژمارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە: 13 پڕۆژە یاسا.


ژمارەی ئەو پێشنیارە یاسانەی خوێندنەوەی دوەمیان بۆ كراوە: 5 پێشنیارە یاسا.


ژمارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە خوێندنەوەی دوەمیان بۆ كراوە: 4 پڕۆژە یاسا.


ژمارەی ئەو بڕیارانەی دەركراون: 8 بڕیار.

ژمارەی ئەو یاسایانەی پەسەندكراون: 10 یاسا.


كۆی ئەو پرسیارانەی بەشێوەی نوسراو و زارەكی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی حكومەت كراون: 1323 پرسیار.


ژمارەی ئەو پرسیارانەی وەڵامیان دراوەتەوە: 1197


ژمارەی ئەو پرسیارانەی وەڵامیان نەهاتوە: 126


ژمارەی ئامادەبونی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: 17


ژمارەی ئامادەبونی سەرۆكی دەستەو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: 27

لەم لینكەی خوارەوە دەقی ئامارەكە بخوێنەرەوە:

ئاماری گشتیی كار و چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە وەرزی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢١/٣/١ تا ٢٠٢١/٧/٣١

-ئامادەبوونی حکوومەت لە دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی بەهارەی ساڵی
سێیەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

- ئامادەبوونى وەزیر و سەرۆکى دەستە و بەرێوەبەرە گشتییەکان لە
لیژنە هەمیشەییەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى 2021