سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی (كاروباری یاسایی، دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ده‌سپاكی، بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر)، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنی و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
رۆژی دووشه‌ممه 18/9/2017، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ( كاروباری یاسایی، دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ده‌سپاكی، بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر).
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری گرنگ به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنی و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان.
گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1 - بانگهێشتی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم كهراسپێردراون بۆ بابه‌تی ( پێداچوونه‌وه به‌سیسته‌می مووچه‌و پاشه‌كه‌وت و ده‌سته‌به‌ری شه‌فافیه‌ت له‌داهاتی نه‌وت و ئاماده‌كردنی كاندیدانی ئه‌نجوومه‌نی سندوقی نه‌وت و گازییه‌كان، چاكسازییه كارگێڕی و داراییه‌كان و سیسته‌می بایۆمه‌تری) بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككارییانهی كه‌حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی داون په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه ئاماژه پێكراوه‌كان.
2- دوای لێكگهیشتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بڕیاری كاتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌زووترین كات دیاری ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق