se-kandid.jpg

سێ کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوور خرانەوە

Sep 8, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ یەک شەممە 8ی ئەیلوول، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ‌ کاندیدی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی لە هەرسێ‌ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دورخستەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە، بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران، دوو كاندید لە سنووری بازنەی دهۆك و هەولێر دوورخرانەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای كۆنووسی لیژنەی وردبینی ئەو وەڵامانەی لە لایەنە ئەمنییەكانەوە هاتووە، هەروەها لێكۆڵینەوە لە ئەهلیەتی كاندیدبوون.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەو دوو كاندیدە دوورخراونەتەوە و داوا لە لایەنە سیاسییەكانیان كراوە، كە لەماوەی سێ‌ ڕۆژدا كاندیدی دیكە ڕەوانەی كۆمسیۆن بكەن.
– شێروان ئەمین کە بە (شێروان شێروانی)ی ناسراوە و سەرۆکی لیستی هەڵوێستە لە بازنەی هەولێر.
– شڤان سەعید کاندید لە لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک.

هاوكات، بەپێی بڕیارێكی دیكەی كۆمسیۆن، كە لە 4ی ئەم مانگە دەرچووە، بڕیار دراوە بە دوورخستنەوەی كاندید (جەعفەر عوسمان) لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی.

photo_2024-09-10_09-58-12  photo_2024-09-10_09-58-16