خوێندنی باڵا، خەونی ڕوناک و خەمی تاریک
کێشەی بونیاد و مەعریفە و زانست
بەشداری سەرۆکی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر پرۆسەی پەروەردە و خوێندن
دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان له بەرنامەیەکی ماڵپەڕی (خەندان) ڕایگەیاند: لەدنیادا زانكۆكان شوێنی داهێنانن، بەڵام له كوردستان داهێنانێك نیە و دەسەڵاتداران ڕۆڵێكی خراپیان هەبووه، لە دنیادا زانكۆكان پێشەنگن لە شۆڕش و ڕاستكردنەوەی كۆمەڵگا، بەڵام لە كوردستان زانكۆ لە دوای دواوەیە، دهشڵێت، "لە رابردودا دەسەڵاتداران ڕۆڵێكی خراپیان هەبوو لە زانكۆكاندا و دۆست و کەسی نزیکی خۆیان خستە ناو زانكۆكانەوە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر دابەزینی ئاستی زانستی زانكۆكان هەبوو".
دکتۆر سەروەر به خهندانی راگهیاند ، "زانكۆكانی كوردستان تا ڕادەیەك بەرەو دواوە گەڕاونەتەوە، ئاستی زانستی زانكۆكان زۆرخراپە، لە ڕیزبەندیە نێودەوڵەتییەکاندا لەدواوەن و زانكۆكانی موسڵ و تكریت لە پێش زانكۆكانی كورستانەوەن، سەرباری ئەوەی ئەو ناوچانە وێرانبوون".