7roj1.jpg

50% كاندیدەكانی پەرلەمانی كوردستان بڕوانامەیان نیە

Jun 24, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‏‏گەشەپێدان بۆ میدیای پارتی:

 بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی(50٪)ی پەرلەمانی کوردستان بڕوانامەیان نییە و نوسیویانە تەنیا دەزانن ‏بخوێنەوە و بنوسن.

 بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی ‏پەرلەمانی ‏كوردستان(406)یاسا دەرکراون، (25)‏‏ یاسایان وەك خۆی ‏جێبەجێ‌ كراون و (136)یاساش ‏هەڵوەشاونەتەوە یان كاریان پێناكرێت. ‏

 رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‏‏(ئیمتیاز ) گۆڕدراوە, هەر ئەوەش كوالێتیی پەرلەمانی کوردستانی ‏ساڵ بە ساڵ بەرەو دابەزین ‏بردووە.‏

ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەكانی فەرمانبەرانیان ‏دا، کاتێک ‏چوونە پەرلەمان و بوون بە پەرلەمانتار، نەك مووچە فەوتاوەكانیان ‏نەگەڕاندەوە، بەڵكو خۆیان ‏هەشت مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرت.‏

لینكی هەواڵ:

https://www.facebook.com/photo/?fbid=893130272830197&set=a.699269948882898