دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەردەوامە لەسەر راگەیاندنی راپۆرتەكانی لەسەر پەرلەمانی كوردستان.
ئەمڕۆچوارشەممە 5/6/2024 كاتژمێر (5) ی ئێوارە لە هۆڵی رێكخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی دامـەزراوەی پـەی بۆ پـەروەردە و گەشەپێدان، بەھاوکاری سندوقی پاڵپشتی دیموکراسی (NED)ی ئەمەریکی، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی راپۆرتی ژمارە ( ١٧)ی پرۆژەی چاودێـریـی پەرلەمان، کە تایبەتە بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێـمی کـورستاندابە ناونیشانی (لە ھەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی ھەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی) بڵاودەكاتەوە، لە راپۆرتەکــەدا بەدواداچوون بۆ دواخستنـەکان و بیانوەکانیان و ھۆکارەکانیان کراوە.
بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتە لەكاتێكدا بۆ ماوەی یەك ساڵە بەپێی یاسا پەرلەمانی كوردستان بوونی نییە، بەڵام دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەردەوامە لەسەر راگەیاندنی راپۆرتەكانی لەسەر پەرلەمانی كوردستان.