rwn.jpg

پەرلەمان زۆرترین یاسا شكێنی كردووە

May 31, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان ده‌ڵێت؛

یەكێك لە بیانوەكانی حكومەت و وەزارەتی دارایی گێڕانەوەی موچە نایاساییەكاندا كە بە پەرلەمانتاران درابو، پێیانوابو چونكە موچەكە دابەشكراوە وەرگرتنەوەی ئاسان نیە، ئێمە پێشنیاری ئەوەمان بۆ كردن كە لەساتی خانەنشینبونیاندا ئەو ئیكرامیەی بڕیارە پێیان بدرێت رابگیرێت و بڕی ئەوپارەیان لێ بگێڕنەوە، پێیان باش بو، بەڵام دیسانەوە پەیوەست نەبون و نەك نەیانگێرایەوە ئەوەتا لەم هەفتەیەدا بڕی 52 ملیۆن دینار ئیكرامیە بۆ هەر یەك لە پەرلەمانتارەكان خەرج كراوە

لەدوای بڕیارەكەی دادگەی ئیتیحادییەوە هیچكام لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران خەسلەتی یاساییان نەماوەو هەر بۆیەش دەبوایە هەمو ئەو ئیمتیازاتانەی بەو ناوەوە وەریاندەگرت لێیان رابگیرێت، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت زۆرینەیان شوققەو خانوەكانی پەرلەمانیان چۆڵ نەكردوە و بەكاری دەهێنن.

سەرۆكی پەرلەمان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت هیچ کام لە ڤێللاکان و ئۆتۆمبێلی رادەست نەکردوه‌تەوە، جگە لەمانە تەنانەت ئەندام هەبوە لە دەستەی سەرۆكایەتی نەك هەر خۆی بەڵكو (هاوسەر)ەكەیشی كە هیچ پەیوەندییەكی بە پەرلەمانەوە نەبوە، كەچی لە ماوەی پێنج ساڵ و نیوی رابردودا ئۆتۆمبێلێكی گرانبەهای پەرلەمانی لابوە، بەكاری هێناوەو لەم هەفتەیەدا دوای فشارێکی زۆر لێی وەرگیراوەتەوە.

پەرلەمان لە بری ئەوەی رێگری لەئەنجامدانی كاری نایاسایی بكات، كەچی خۆی زۆرترین یاساشكێنی كردوە و لەسەریشی بەردەوامە .

دەكرێت مەسرور بارزانی پێمان بڵێت ئەو هەمو گەندەڵی و لەیاسادەرچون و بەهەدەردانانە لەكام بڕگەی چاكسازیی كابینەكەیدان؟ دەكرێت جێگری سەرۆكی حكومەت پێمان بڵێ ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكەی كردیان و دەیكەن لەگەڵ كام بەڵێن و كام بڕگەی بانگەشەی ساتی هەڵبژاردنەكانیدا دێتەوە؟

دامه‌زراوه‌كه‌ هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی "رەوشەكە مەترسیدارە، هەرێمێك لەبۆشایی یاساییدایە، قەیرانی دارایی و بێ موچەیی بەرۆكی گرتوە، پەیوەندییەكی ئاڵۆز لەگەڵ دەوروبەر و بەغدا هەیە، موچەی فەرمانبەرانی لەكاتی خۆیدا نادرێت و دەیان موچەیان پاشەكەوت كراوە، بونی ناعەدالەتی و یاساشكێنی و گەندەڵیش لەولاوە بوەستێ.

لینكی هەواڵ:

https://www.facebook.com/photo?fbid=122151475904089903&set=a.122096850698089903