د.ئیسماعیل نامیق
دوو پرسیاری گرنگ :
یەک:
ئایا ئەم دواخستنە بەدەر لە ویستی یەکێتی کراوە، یان بە رێککەوتن لە گەڵ یەکێتیدا کراوە؟
ئەگەر بەدەر لە ویستی یەکێتی کرابێت، کارەسات ئەبێت بۆ یەکێتی، ئەگەر بە رێککەوتن لە گەڵ یەکێتیشدا کرابێت کارەساتەکە گەورەتر!
ھەرچەندە ئاماژەکان پێمان دەڵێن بە ڕێککەوتنی ھەردوولا کراوە!
دوو:
پارتەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی چی ئەکەن؟ ئامرازی فشارکردنیان چیە؟ ھەر چاوەڕێی یەکێتی و پارتی ئەکەن کەی ویستیان ھەڵبژاردن بکەن یان نەکەن؟ لە راستیدا لاوازیی و پەرتەوازەیی ئۆپۆزسیۆن ئەم دۆخە خراپەی خولقاندووە! دەبێت ئۆپۆزسیۆن قۆناغی میدیا و سۆشیال میدیا تێپەڕێنێت، بێتە شەقام و فشاری راستەقینە دروست بکات، بەدوای ئامرازی راستەقینەی فشاردا بگەڕێت.