1.jpg

سبەینێ دەنگدانی ئەزموونی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

Apr 15, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سبەینێ دەنگدانی ئەزموونی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆن ١٨٠ وێستگەی ئامادەکردووە کە حەوتیان تایبەتن بە دەنگدانی تایبەت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەیاند، وەک ئامادەکاریەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سبەینێ ھەڵبژاردنی ئەزموونی لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ھەولێر دھۆک ئەنجام دەدرێت.

 راشیگەیاند، ھەڵبژاردنە ئەزموونیەکە لە ژێر چاودێری قازی عەباس فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان و موھەنەد عەباس یاریدەدەری ھونەری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەرێوەدەچێت.

جومانە غەلای وتیشی، کۆی وێستگەکانی دەنگدان ١٨٠ وێستگە دەبن کە حەوتیان بۆ دەنگدانی تایبەتە و لە نوسینگەکانی ھەڵبژاردن لە ھەرێم دەنگدەدەن و ١٧٣ وێستگەشیان بۆ دەنگدانی گشتی دەبێت لە سەنتەرەکانی تۆمارکردن دەنگدەدرێت.