وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ لیستێکی دیکەی کاندیدان وەرناگرن.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" کۆمسیۆن ناتوانێت هیچ لیستێکی دیکە وەربگرێت و شەوی رابردوو دواین وادەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان کۆتایی پێهات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا لیستەکان لە قۆناغی وردبینیدان و لە داهاتوییەکی نزیکدا لیستی ناوی کاندیدەکان دەنێردرێتە دەستەی دەسپاکی و بەڵگەی تاوانەکانی هەرێمی کوردستان و بەڵگەی تاوانەکانی عێراقیش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شایستەی کاندیدەکان".
پێشتر و لە رۆژی 18ی مانگی رابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.