* ئەبوبەکر هەڵەدنی
١/بانگەشەی هەڵبژاردن
٢/کۆکردنەوەی بڕێک پارە لەڕێگەی ڕسومات.
زەوی باش نەماوە هەمووی کرا بەگوندو سیتی وشوقە بۆنمونە لەشارێکی وەک سلێمانی شوێنی باش نەماوە دەبێت لای تاسڵوجە یان نزیکی عەربەت دابەشبکرێت کە خزمەتگوزاری نیە ولای کەڵەوانانی تاسڵوجە ئەو زەویانە بیست بۆسی گەڵای ئەمریکی دەکەن.
گەر خەمی فەرمانبەری هەناسەساردتان بوایە کۆمپانیاکانتان ناچار دەکرد ئەو شوقانەی دەیفرۆشن بەنرخێکی گونجاو ودرێژ خایەن بدرێت بەمامۆستا و فەرمانبەر،نەک شوقەیەک کۆمپانیاکان بەدەدەفتەر وهەشت دەفتەر بیفرۆشن وهەتاهەتایەش هاوڵاتی دەبێتە کرێچی لەڕێگەی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری کەزۆر گرانە،ئەوە بێجگە لەوەی کەپشکی حزبی دەسەڵاتدار هەیە لەهەموو ئەوشوقانەی دروست دەکرێت.
تکایە هاوڵاتی ئازیز مەخەڵەتێ ،،سی وسێ ساڵە دەسەڵات درۆت لەگەڵ دەکەن ،لەئەوروپا حزب وکەسایەتیەکان کەدرۆیان لەگەڵ دەنگدەرانیان کرد سزا دەدرێن و تەنانەت ناچار دەکرێن دەستبەرداری کاری سیاسیش ببن،کەچی لای خۆمان درۆزنەکان پاداشت دەکرێن وڕۆژ بەڕۆژ ملیان ئەستورتر ولوتیان لە ئاسمان وبێباک تر دەبن بەرامبەر گەلەکەیان.
* پەرلەمانتای خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان