adnanmufti.jpg

ئینستیوتی پەی: عەدنان موفتی چالاکترین سەرۆکی پەرلەمانە

Jan 14, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستیوتی پەی: عەدنان موفتی چالاکترین سەرۆکی پەرلەمانە لە ماوەی ٣٠ ساڵی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتی چاودێری ٣٠ ساڵی رابردوی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی لە بواری یاسادانان و چاودێریکردنی یاسا لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە لە ماوەی پێنج خولی پەرلەمانی کوردستاندا سەدان یاسا دەرکراون، بەڵام بەشێکیان تائێستا جێبەجێ نەکراون و بەشێکی دیکەشیان کاریان پێناکرێت. ھەر بەپێی راپۆرتەکەی ئینستتیوتی پەی عەدنان موفتی سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان چالاکترین سەرۆکی پەرلەمانە لەرووی یاسادانان و پەسەندکردنی ژمارەی یاساکان لە پەرلەمانی کوردستان.