komsioni3yraq.jpg

کۆمسیۆنی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

Jan 10, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

فازڵ عەباس، یاریدەدەری سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن بۆ کاروبارى تەکنیکى لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، لە ٢٠٢٤/١/٩ نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن کردوە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .

لە نوسراوەکەدا رۆژی ٢٤/٥/٣٠ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، بڕیارە ئەم نوسراوە ئاڕاستەی کۆمسیاران بکرێت بۆ پەسەندکردن .
پێشتر بڕیار بوو لە ٢٥/٢/٢٠٢٤ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە، کۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دواخست.