بوار، تایبه‌ت
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه، 20ی ئەیلول، بڕیاریدا به وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ى پاره‌ى حه‌وت مانگى په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجەم، كه به‌هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بووایه بیگه‌ڕێننه‌وه و بڕیاریشدرا به خه‌رجكردنى بڕى 52 ملیۆن دینار بۆ 106 په‌رله‌مانتار له بڕى پاداشتى خانه‌نشینى.
له دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى له باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وەى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بووایه ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان، كە موچەی حەوت مانگیان بە نایاسایی پێدراوە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، كە تەنها بڕی زیادەكەی وەریانگرتووه كه چوار ملیار و پێنجسەد و پەنجاو هەشت ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار (4.558.500.000) بوو، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بیانووى ئه‌وه‌ى له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى نه‌هاتووه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگیرێته‌وه، بۆیه په‌رله‌مانتاران ئه‌و پاره‌یه ناگه‌ڕێننه‌وه له كاتێكدا ده‌بووایه لە كاتی خەرجكردنی پاداشتی پەرلەمانتاراندا، پێویست بوو مەقاسەیان بۆ بكرێت و ئەو بڕە پارە زیادەی بە نا یاسایی لە چەند مانگی رابردوو بۆیان خەرجكراوە لێیان بگێڕدرێتەوە.
به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كە بڕیاریداوە ئەو پارە زیادەیە لە پەرلەمانتاران وەرنەگرێتەوە، ئەوا بە نایاسایی بڕی نۆ ملیار و شەش سەد و هەشتا ملیۆن و چوار سەد هەزار (9.680.400.000) دینار بۆ پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم خەرجكراوە.
لینكی هەواڵەكە:
https://www.facebook.com/photo/?fbid=300534422734575&set=a.161590179962334