Farmanga01.jpg

شاندێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان سەردانی ئینستتیوتی پەی دەكات

Sep 6, 2023  |   گەلەری 

بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكاروباری رێكخراوەیی و ئالەنگارییەكانی بەردەم رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی شاندێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانیان كرد.
لە بەرواری (٢٠٢٣/٩/٥) كاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی لە شاری سلێمانی شاندێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بە سەرۆكایەتی (بارزان ئەكرەم مەنتك) سەرۆكی فەرمانگە و ئەندامێتی هەریەك لە بەڕێزان: بەرەكات حامد بەڕێوەبەری تۆمار، بارزان سابر بەڕێوەبەری زانیارییەكان، نیگار سدیق بەڕێوەبەری بەدواداچوون، رێژین ئەسكان بەڕێوەبەری وردبینی و كەمال تۆفیق بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی فەرمانگە، سەردانی ئینستییوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانیان لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستییوتی پەی و ستافی دەستەی كارگێڕی پێشوازیان لێكرا.