ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە پشكی یەكگرتوو دەستیلەكاركێشایەوە.
لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان (ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی) ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكی كۆمسیۆن دەڵێت: “دوای نزیكه‌ی (22) ساڵ خزمه‌ت له كه‌رتی حكومی و زیاتر له هه‌شت ساڵ و نیو ئه‌ركی كۆمسیاری، ئه‌مڕۆ داواكاریم پێشكه‌ش كرد بۆ كۆتایی هێنان به ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له كۆمسیۆن.
باسی لەوەش كردووە، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی به باشمان زانی بێت و له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتماندا بوو بێت كردوومانه و به دلسۆزییه‌وه خزمه‌تمان كردووه. هه‌رچیش دژ بووبێت به قه‌ناعه‌ت و بۆچوونمان دژی بووین. ئه‌گه‌رچی به ئومێدی زۆر گه‌وره‌وه ده‌ستمان پێكرد و ده‌كرا كاری زۆر گه‌وره‌تر بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژینگه‌كه له‌بار نه‌بوو، هۆكاره‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه بوون.
جەخت لەوەشدەكاتەوە: ڕووسورین و سه‌ربه‌رزانه و دڵسۆزانه و به پاكی كاره‌كانی سه‌رشانمان ئه‌نجامداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه ئێمه ناتوانین هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، له ئێستادا ئه‌وه‌م به باش زانی كۆتایی به كاره‌كانم له كۆمسیۆن بهێنم، به‌و ئومێده‌ی له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی كه ماومانه بتوانین له داهاتوودا له بوارێكی تردا خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین.
لە كۆتایدا وتوشیەتی: داوای لێبوردن له هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م گه‌ر دڵم ڕه‌نجاندبێت له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێكه‌وه كارمان كردووه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م هاوكاران و هاوڕێیانم له ئه‌نجومه‌ن و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌خوازم.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان له رۆژی 23/2/2021 له هۆڵی (هوتێل بانوژ) له شاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ره‌وشی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستاندا دیدارێكی سازكرد، له‌م دیداره‌دا كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماده بوون، لە دیدارەكەدا ده‌قی راپۆرتێك لەسەر دەستەكان خرایه روو و دواتر چه‌ند پانێلێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه چوو و گرفته‌كانیان تاوتوێ كران و رێكاری چاره‌سه‌ر و چه‌ند راسپارده‌یه‌ك خرایه روو.
لە راپۆرته‌کەدا سه‌باره‌ت به ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر چوار ده‌سته‌ی (دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له هه‌رێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی) له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شێكه له پرۆژه‌ی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی پـه‌رله‌مانـی كــوردستان.
بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتەكە و زانیاری لەسەر دەستەكان