drrywaz.jpg

د. رێواز پیرۆزبایی لە پەرلەمانی عێراق دەکات

Jun 13, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 د. رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق دەکات بە پەسەندکردنی بودجە سەرباری هەموو ئەو  بارودۆخانەی وڵات پایدا تێپەڕدەبێت. 
دەقی نوسینەکەی سەرکی پەرلەمان:
بودجەی گشتی عێراق پەسەندکرا، پیرۆزبێت لەو ووڵاتەی کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بە پێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ ئەکەن،و ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاراستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت، و سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش هێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی ئەڕوانێت.. لە هەرێمەکەی ئێمەش دوو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێهات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان مەحرومکران.. بەشی زۆری ئەو شەڕەی بردتانە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەبوو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە و کوڕ و کچەکانی خۆتان یەکلاییان بکردایەتەوە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەئەشکاند.. هیچ مەکەن تەنها سەیری پرۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکەن، تێدەگەن چیمان بە قەوارەکەمان و بە هاووڵاتیانمان و بە خۆمان و بە دامەزراوەکانمان کردووە!!!!