Harem.jpg

لێکۆڵینەوە و وردبینی لەسەر دۆسیەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت

Jun 8, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەردانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكانی عیراقی كرد.
بەپێی هەواڵێك كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/6/2023 پێگەی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكانی عیراق بڵاویان كردۆتەوە شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی (فەوزی هەریری) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بە ئەندامێتی (دڵشاد شەهاب) ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم کوردستان و (د.غازی جوكل) بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێم و (زمناکۆ جەلال) ڕاوێژکاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكانی عیراق كرد و بەیەكەوە كۆبونەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە كۆبنەوەكەدا باس لەو پێشهاتە تازانە كرا كە بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی عێراق درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستووری دانرا، لە كۆبنەوەكە جەخت لەوە كرایەوە كە رێگا چارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و وردەكارییەكانی چۆن دەبێت.