neweynwy.jpg

راگەیەندراوی فراکسیۆنی نەوەی نوێ

Jun 4, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

فراکسیۆنی نەوەی نوێ راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

لە ماڵپەڕی فەرمی نەوەی نوێ راگەیندراوێک بڵاو کرایەوە و تاییدا نوسراوە کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە رۆژی ٢٠٢٢/١١/٦ەوە بایکۆتی پەرلەمانیان کردووە و ژمارەی حسابی بانکی پەرلەمانیان داخستووە واتا هیچ موچەیەکی پەرلەمان وەرناگرن .
هەر لە راگەیەندراوەکەدا داوایەک ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتاران دەکەن کە ئەو موچە و پارانەی وەریانگرتووە لە دوای ٢٠٢٢/١١/٦ ەوە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

دەقی راگەیندراوەکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ:


بۆ ڕای گشتی
فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە ٦_١١_٢٠٢٢ بایکۆتی پەرلەمانی کوردستانی کردوەو موچەو دەرماڵەی پەرلەمانی ڕەت کردۆتەوەو ژمارەی حیسابی بانکی داخستوەوهیچ بڕە پارەیەکی وەرنەگرتوەو نەچۆتە سەر حسابی بانکی، تەنانەت ئەو پەرلەمانتارەنەشمان کە ئۆتۆمبێلیان بەقست ڕاکێشاوە خۆیان قەرزی ئۆتۆمبێلەکانیان داوەتەوە پەرلەمان یەک دیناریشی بۆ نەداونەتەوە.
لێرەشەوە داوا لەسەرۆکایەتی وسەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەکەین کە ئەو پارەیەی لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی چونکە ئەوە موڵکی گشتیەو بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەو بەروارەوە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوەو هیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە موچەی پەرلەمانتاری وەربگرێت.
پەرلەمانتارانی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
٣_٦_٢٠٢٣