ئەو یاساو بڕیارانەی دوای 6ی 11ی 2022 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراون، سەرجەمیان هەڵدەوەشێنەوەو بە وچەڵ ئەژماردەكرێن، كە بریتین لەم یاسایانەی خوارەوە:
1-یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2022 یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق.
2-یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2022 یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
3-یاسای ژمارە (14)ی ساڵی 2022 یاسای ڕێكخستنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەكان.
4-یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
5-یاسای ژمارە (16)ی ساڵی 2022 یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقافی عێراقی ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
6-یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008.
7- بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2023 ی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە بەردەوامبوون و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردن و راپرسی.