دوای شەڕ و پێکدادانەکانی ناو هۆڵی پەرلەمان لە دانیشتنی ٤ی رۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٢ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، د. رێواز فایەق نوسراوی ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان کرد و روونی کردەوە کە : ئاگاداری بەڕێزتان دەكەینەوە كە هیچ بڕیارێكی پەرلەمانی بە ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠٢٣ لە پەرلەمانی كوردستان دەرنەچووە، لەبەر ئەوەی لە دانیشتنی ژمارە (٤)ی لەبەر رۆژشنایی بڕگەی (٣) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆ داخستووە و كۆتایی پێهێناوە .
دوابەدوای ئەوە د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان، مونا قەهوەچی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا نوسراوە:
لە کۆبونەوەی 22ی ئەم مانگە، سەرۆکی پەرلەمان "هۆڵی پەرلەمان و باڵەخانەی پەرلەمانیش بەجێهێشتبو بە ئامادەنەبو هەژمار دەکرێت"، بۆیە بەپێی بڕگەی 1ی ماددەی 19ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سەرجەم دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پیادە دەکرێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
ئەم روونکردنەوەیەیی ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری کوردستان کردووە: