دوابەدوای ئەو گرژییەی لە ناو هۆڵی پەرلەمان رویدا بەهۆی زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کار بە بێ واژۆی سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان بەردەوامی بە دانیشتنەکە دەدەن و ئەو خاڵەی بەرنامەی کار جێبەجێدەکەن کە خۆیان بۆیان زیادکردبوو و دواتریش لە ماڵپەڕی رەسمی پەرلەمانی کوردستان ئەم هەواڵە بڵاوکرایەوە:
دەقی هەواڵەکە
بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کارا کرایه‌وە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/٢٢، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه و بڕیارى دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست.
پاشان د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ به‌خستنه ده‌نگدانه‌وه به‌رده‌وامیی به دانیشتنه‌كه‌دا و هه‌ر بهدهنگدانیش ئالوگۆڕی له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كرا و به‌مجۆره به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، د. هێمن هه‌ورامی، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (٥٨) په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و پاشان ناوی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (عه‌لی ساڵح مه‌حمود وكامهران نه‌شئه‌ت به‌كر)ى وه‌ك دوو پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (٥٨) په‌رله‌مانتار په‌سندكران و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.