karwantirorkrdn.jpg

کاروان گەزنەیی : هەوڵی تیرۆر کردنم درا

May 15, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دوێنێ شەو ٢٠٢٣/٥/١٤ تەقە لە کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی کرا.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم روداوە لە بازگەی کۆیە روویداوە و لە کاتێکدا ناوبراو ویستتویەتی بەرەو شاری  هەولێر بڕوات، دوابەدوای رووداوەکەش بە پێی نوسینێکی کاروان گەزنەیی لەپێگەی خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە لایەن هێزێکی دەمامکدار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
ئەمە دەقی نوسیەنەکەیەتی:

  " سوپاس بۆ خودا لە هەوڵێکی تێرۆرکردن ڕزگارمان بوو،
دوای ئەوەی ئەمشەو لەلایەن هێزێکی دەمامکداری ڕاهێندراو بە چوار ئۆتۆمۆبێلەوە هەوڵی تێرۆرکردنماندرا، بەڵام سوپاس بۆ خوا سەلامەتین، بەڵام بەداخەوە شۆفێرەکەم بریندارە.
هەڵبەت من هیچ کاتێک هیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ هیچ کەس نەبووە، بۆیە چاوەڕوانی لایەنە پەیوەندیدارەکانین تێرۆرستان ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بێقسووربون تا ئێستە، و سوپاس بۆ هەواڵ پرسینی هەموو لایەک.
لەکاتی خۆیدا ڕوونکردنەوەی پێویست تەواو لەسەر تەواوی ڕووداوەکە دەدەین.
کاروان گەزنەیی"