2.jpg

عەلی حەمەساڵح: سەرانەی حیزبی ناویان ناوە تەنسیق

May 8, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەندامێكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەم لە نامەیەكی كراوەدا كە بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستانی ناردووە و دەڵێن: " ئەرێ بەس نیە! ، کاک قوباد ئەم داهاتە بۆ کێیە؟".

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نوسینێكیدا بەناونیشانی (ئەرێ بەس نیە! ) رایگەیاند: جاران جگەرە بە گومرگ دەهات، مانگ هەبوو (٧ ملیۆن دۆلار) داهاتی بوو، ٧٪ دەدرایە چارەسەر بۆ تووشبوانی شێرپەنجە، هەمووی بڕا، ئەی چی لێهات؟

ئاماژەی بەوەش كردووە، سەرانەی حیزبی جێگای گرتۆتەوە و ناویان ناوە تەنسیق و بەبێ گومرگ و پشکنین و هیچ شتێک لە باشماخەوە هەر کارتۆنێک بە (١٥ دۆلار) داخڵ دەکرێت.

ئەوەشی نوسیوە، لە سنوری پارتیەوە ئەگەر” تەنسیقت “ نەبێ داخڵ نابیتە سنوری یەکێتی، بۆ ئەوەی داخڵ ببیت… دەبێت هەر کارتۆنێک (٢٠ دۆلار) بدەیتە سەرانە!  ئەم پارە بۆ کێیە؟ هیچی بۆ حکومەت نیە، وەسڵ و شتی نیە!

 دەقی نووسینەكەی وەكخۆی:

ئەرێ بەس نیە!

کاک قوباد ئەم داهاتە بۆ کێیە؟

قاچاخی و سەرانەیەکی ناشرین، جگەرە وەک نمونە..

جاران جگەرە بە گومرگ دەهات، مانگ هەبوو (٧ ملیۆن دۆلار) داهاتی بوو، ٧٪ دەدرایە چارەسەر بۆ تووشبوانی شێرپەنجە.

هەمووی بڕا…

ئەی چی لێهات؟

سەرانەی حیزبی جێگای گرتەوە.. ناویان نا( تەنسیق)

بەبێ گومرگ و پشکنین و هیچ شتێک لە باشماخەوە هەر کارتۆنێک بە (١٥ دۆلار) داخڵ دەکرێت.

لە سنوری پارتیەوە ئەگەر” تەنسیقت “ نەبێ داخڵ نابیتە سنوری یەکێتی، بۆ ئەوەی داخڵ ببیت… دەبێت هەر کارتۆنێک (٢٠ دۆلار ) بدەیتە سەرانە!

ئەم پارە بۆ کێیە؟ هیچی بۆ حکومەت نیە، وەسڵ و شتی نیە!

ئەوەی دەیکات (نەجم و پێشەوا) و چەند ناوێکی تر… واجیهەی حیزبن!

ئاخر بوە.. بازگەی ئاسایش کە لە داهاتی گشتی موچە وەردەگرن ببنە پاسەوان و ئاسنکاری سەرانەو قاچاخی.

تێبینی: ڕێگا نادرێت لە سلێمانی یشەوە جگەرە بچێتە سنوری پارتی بەبێ تەنسیق.

هەر جگەرەش نا، مەشروب، مریشک، نێرگەلە……. هتد.