5.jpg

شایان عەسكەری: لاوازتربوونی پەرلەمان دەرکەوت

May 7, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەندامێكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەم رایگەیاند، لاوازتربوونی پەرلەمان دەرکەوت، چونكە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە کۆبوونەوە بە نیوە کۆ یەکی کۆی ئەندامانی لیژنە گرێ بدرێ، نەک چوار ئەندام.

شایان عەسكەری ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نوسینێكیدا بەناونیشانی (دەرکەوتنی لاوازتربوونی پەرلەمان...) ایگەیاند: لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢، لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کردووە و چەند بڕیارێکی تێدا داوە، کێشەکە ئەوەیە ڕێژەی یاسایی (نصاب)ی ئامادە بوونی ئەندامان تەواو نەبوو.

بۆیە ئەم ئەندامە پەرلەمانە دەڵێت: "ھەر بڕیارێک درابێت، سەنگی نییە و کاری پێناکرێت".

لە لەشێكی تری نووسینەكەیدا، كە وێنەی رۆژی كۆبونەوەكەی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی: "بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە کۆبوونەوە بە نیوە کۆ یەکی کۆی ئەندامانی لیژنە گرێ بدرێ، واتا پێنج ئەندام نەک چوار، لە کۆی ١١ ئەندامی لیژنە، دوو ئەندام دەستیان لە ئەندامێتی پەرلەمان کێشاوەتەوە و پەسند کراوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵیش دەست دەکێشێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سەرباری بەسەر چوونی تەمەنی پەرلەمان، کۆبوونەوەی لیژنەش بێ تەواو بوونی ڕێژەی یاسایی دەکەن!!!

لە ۆكتایشدا نوسیویەتی: ئەم وێنەیە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢ یە، دەردەکەوێت کە چوار ئەندامی پەرلەمان ، سێ ڕاوێژکار و سکرتێرێک کۆبوونەتەوە، ئەمەش پەیڕەوی نییە .

 دەقی نووسینەكەی وەكخۆی:

 دەرکەوتنی لاوازتربوونی پەرلەمان...

لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢، لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کردووە و چەند بڕیارێکی تێدا داوە، کێشەکە ئەوەیە ڕێژەی یاسایی ( نصاب) ی ئامادە بوونی ئەندامان تەواو نەبوو.

بۆیە ھەر بڕیارێک درابێت، سەنگی نیە و کاری پێناکرێت.

بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە کۆبوونەوە بە نیوە کۆ یەکی کۆی ئەندامانی لیژنە گرێ بدرێ، واتا پێنج ئەندام نەک چوار.

لە کۆی ١١ ئەندامی لیژنە، دوو ئەندام دەستیان لە ئەندامێتی پەرلەمان کێشاوەتەوە و پەسند کراوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵیش دەست دەکێشێتەوە.

سەرباری بەسەر چوونی تەمەنی پەرلەمان ، کۆبوونەوەی لیژنەش بێ تەواو بوونی ڕێژەی یاسایی دەکەن!!!

ئەم وێنەیە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢ یە، دەردەکەوێت کە چوار ئەندامی پەرلەمان ، سێ ڕاوێژکار و سکرتێرێک کۆبوونەتەوە، ئەمەش پەیڕەوی نیە .