dadgay-fidrali.jpg

دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی ئەمڕۆی دواخست

May 3, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

وا بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدرالی لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە لایەن د. یوسف محەمەد، سروە عەبدولواحید، شاسوار عەبدلواحید و کاوە عەبدولقادرەوە لەسەر پەرلەمانی کوردستان کراوە، دانیشتن بکات، بەڵام دانیستنەکەی دواخست بۆ ٢٤/٥/٢٠٢٣.
هەروەها دادگای فیدڕالی داوادەکات بۆ دانیشتنی داهاتوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئامادە بێت و بۆ وەرگرتنی رایان سەبارەت بە ئامادەییان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوی ھەرێم بە ھۆی کارا نەبونی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی کوردستان .

د. یوسف محەمەد، دەڵێ دوو ئامانجی سەرەکیمان هەبووە لە تۆمارکردنی ئەم سکاڵایە:
یەکەم: کۆتای هێنان بە درێژکردنەوەی ماوەی دەستەڵاتەکانی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم. 
دووەم: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.

شایانی باسە، د. یوسف بە هۆی رازی نەبونی بە درێژکردنەوەی ماوەی دەستەڵاتی سەرۆکی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٥، رێگری لێکرا و نەیتوانی درێژە بە کاری خۆی بدات وەک سەرۆکی پەرلەمان لە خولی چوار .