pyshewahewramani252023.jpg

راگەیەندراوی فراکسیۆنی پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن

May 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان   رونکردنەیەکی ١٨ خاڵی خستە روو.

پێشەوا هەورامانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەکەدا دەڵێ کە لە یەکەم رۆژەوە کە باس لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کراوە،پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناچاری ئەم هەنگاوەی ناوە، بۆئەوەی ئامادەکارییە یاساییەکان تەواوبن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

پێشەوا هەورامانی دەڵێ، کۆمەڵێك بابەت هەبووە پێی رازی بووین، کە لە سەرەتادا لەگەڵ بۆچوونی ئێمە نەبووە و ئێمە لە داواکارییەکانی خۆمان هاتووینەتە خوارەوە، تەنیا ئامانجمان ئەوە بووە، هەڵبژاردن بکرێت. 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی شکستی هەوڵەکانی فراکسیۆنی پارتی دەخاتە ئەستۆی سەرۆکی پەرلەمان :ئەم هەنگاوانه لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان بە بڕیاری یەکێتی لەمپەر بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکانی پەرلەمان دروست کرا، بۆیە نه توانرا تاوەکو ٢٠٢٣/٦/٢ دانیشتنی پەرلەمان ئه نجام بدرێت چونکه ئەنجامدانی دانیشتنەکانی پەرلەمانیان بەستبوەوه بەو مەرجەی که نابێت پرسی کۆمسیۆن و هەڵبژاردن بخرێنه بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.


18xalpdk1

 

18xalpdk2

 

 

&nb

18xalpdk4 

 

18xalpdk5