soranskala.jpg

سۆران عومەر سکاڵا لەسەر پەرلەمانی کوردستان تۆماردەکات

May 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

ئەمڕۆ لە پێگەی تایەبەت بە خۆی سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دوو ساڵی یەکەمی خولی پێنج لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمنتاری ئێستای پەرلەمانی عێراق، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، نوسینێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە سکاڵای لەسەر کوردسییەکانی پێکهاتەکان کردووە و بەڵام هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە سکاڵاکە بە چ شێوەیەکە و مەبەست لە سکاڵا کردن لەسەر کورسی پێکاهتەکان چییە؟
ئەمە دەقی نوسینەکەیەتی:

ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( ٨٥/اتحادیە/٢٠٢٣) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە.
وردەکاریەکەی بۆ ڕۆژانی دادگایەکە...
........
اليوم قمت بتقديم شكوى بالرقم( 85 الاتحادية / 2023)
لدى المحكمة الاتحادية ضد مقاعد الاقليات في برلمان اقليم كوردستان
لإلغاء المادة التي تمنح آخر 11 مقعدًا للاقليات التركمانية والمسيحية والأرمنية
التفاصيل ستعرض أيام المحكمة....