abwbakr.jpg

ئەبوبەكر هەڵەدنی: بەوئومێدەی گوشارەکان لەسەر دەسەڵاتی خۆسەپێن چڕ بکرێنەوە

May 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەکشانەوەیان لەپەرلەمان وحکومەتی خۆجێیی بڕیارە دروستەکەیاندا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند: مانەوە لەحکومەتی خۆجێیی کە پێنج ساڵە ماوەی بەسەر چوە هیچ پاساوێکی نیە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەوەشی نوسیوە، بەوئومێدەی گوشارەکان لەسەر دەسەڵاتی خۆسەپێن چڕ بکرێنەوە بەئاقاری ڕاستکردنەوەی باری لاری حوکمڕانی باشووری کوردستان.

بۆچوونی ئەم ئەندام پەرلەمانە لەكاتێكدایە،ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا لەسەر ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە رۆژی 30/4/2023 بڵاوكرایەوە مەترسیەكانی خۆی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا خستۆتەڕوو، ئەمە جگە لە چەندین پێشێلكاری یاسایی كە بەردەوام دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەنجامی دەدەن، بەتایبەتی ئەنجام نەدانی كۆبونوەكان لەكاتی خۆی و دانانی بەرنامەی كار بۆ ئەوەی كێشە كەڵەكەبووەكان چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە و زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردن بكرێت.

 دەقی نووسینەكەی وەكخۆی:

کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەکشانەوەیان لەپەرلەمان وحکومەتی خۆجێیی بڕیارە دروستەکەیان دا.

مانەوە لەحکومەتی خۆجێیی کە پێنج ساڵە ماوەی بەسەر چوە هیچ پاساوێکی نیە.

بەوئومێدەی گوشارەکان لەسەر دەسەڵاتی خۆسەپێن چڕ بکرێنەوە بەئاقاری ڕاستکردنەوەی باری لاری حوکمڕانی باشووری کوردستان.