Sarok.jpg

پەرلەمان بۆچی ئیدانەی بۆردومانەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی نەکرد؟

Apr 8, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پەرلەمانی كوردستان كە بەرزترین دامەزراوەی یاسایی و سیاسیی هەرێمی كوردستانە و پێویستە لەسەر پرسە گرنگەكانی هەرێم دەنگ و هەڵوێستی هەبێت.
بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت كەمترین هەڵوێست و پەیامی هەبووە، بە نمونە لە ساڵی رابردوودا تەنها (24) پەیامی هەبووە كە زۆرینەیان سوپاسنامە و پیرۆزبایی و پرسەنامە بوون، لەبەرامبەردا ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی وەك خۆیان (69) پەیامیان هەبووە كە زۆرینەی خۆیان لە پرسەنامە و پیرۆزبایی و بابەتی لاوەكیی لەم جۆرانەدا دەبینییەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە سەبارەت بە بۆردوومانی فرۆكەخانەی سلێمانی لە سەرەتای ئەپریلدا، پەرلەمانی كوردستان هیچ هەڵوێست و راگەیەنراوێكی نەبوو، تەنها پەیامێك بەناوی سەرۆكی پەرلەمانەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە پەیامەكە نازانرێت سەرچاوەكەی كوێیە، چونكە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان و تەنانەت لە پەیجی فەیسبوكی پەرلەمانیش بڵاونەكراوەتەوە.
ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات كە سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكەی رای جیاوازیان لەسەر ئەو پرسە هەیە و سەرۆك دەسەڵاتی بەسەر ماڵپەڕ و بەڕێوەبەری راگەیاندنەكەی پەرلەمانیشدا نییە بۆیە پەیامەكانی بڵاوناكەنەوە.