kochidwayshyxela.jpg

پەرلەمانتارێکی خولی دوو کۆچی دوایی کرد

Apr 6, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەندامێکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆچی دوایکرد. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٤/٦ ، شێخەڵا ئیبراهیم شێخەڵا ئارى، ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نەخۆشى درێژخایەن لە شاری هەولێر کۆچی دوایکرد. 

شێخەڵا ئیبراهیم ماوەیەک بوو نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، هەر بەهۆى ئەمەشەوە باری تەندروستی لە چەند رۆژی پێشوودا تێکچوو.
لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری هەولێر لە دایک بووە، خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ تاوەکو ١٩٩٧ بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بووە.
لە پەرلەمانى کوردستانیشدا لە هەریەک لە لیژنەکانى (کشتوکاڵ، شاره‌وانی و پێشمه‌رگه‌) کارى کردووە.