bztneweygoran.jpg

فراکسیۆنى گۆڕان: دواى رێککەوتن لەگەڵ بەغداد هیچ پاساوێک نەماوە بۆ نەناردنى پڕۆژەیاساى بودجە بۆ پەرلەمان

Apr 5, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

بۆ بەڕێز/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بابەت: یاداشت
سڵاو و ڕێز...
رێكەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی سۆمۆوە ئەم هەنگاوە هیچ بەهانە و پاساوێک ناهێڵێ بۆ نە ناردن و پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان .
بەپێ‌ی ماددەی (98) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان داوادەکەین لە نزیكترین كات دا حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکات و بینێرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان. پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەشێوازێك بێت كە :
 دەستەبەری شەفافیەت بكات لەداهات و خەرجیەکانی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنوریەكان . دەستەبەركردنی موچەی موچە خۆران .
 خەرجکردنی موچە نەدراو و پاشەکەوتکراوەکان .
 چەسپاندنی دادپەروەری لە پێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو هاووڵاتیان و هەموو ناوچەکان بە بێ جیاوازی.
 بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی مامۆستایانی وانەبێژ و خانەنشینان و کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت .
 دانانی بەشە بودجە بۆ هەموو ئەو پرۆژانەی وەستێنراون .
ئەمە تاكە رێگای هەنگاونانە بۆ رونی و شەفافیەت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجییەکان لە هەرێمی كوردستان کە لە هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری حکومەت بۆ کابینەی نۆهەم ئاماژەی پێدراوە ، بۆیە داوا دەكەین ئەم یاداشتە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و لایەنی پەیوەنیدار بكرێت بە زوترین كات كار لەسەر ئەم پرسە بكەن.
لەگەڵ رێزدا...
فراكسیۆنی گۆڕان
٥/٤/٢٠٢٣