hawrymelastar.jpg

لە دەرەوەی کاری پەرلەمانی، تەقە لە هاوڕێ مەلاستار دەکرێت

Apr 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تەقە لە پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەکرێت. بە پێی وتەکانی خۆی هۆکاری تەقەکردن لێی بەهۆی کاری پەرلەمانتارییەوە بووە، بەڵام هەندێ سەرچاوەی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکارەکە کێشەی کۆمەڵایەتییە و پەیوەندی نییە بە کاری پەرلەمانتارییەوە.

 هاوڕێ مەلا ستار لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ کەناڵی رووداو ئەوە رەت دەکاتەوە کە کێشەیەکی شەخسی بوو بێت و دەڵێت:

"خۆم سەلامەتم، بەڵام تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەم کراوە کە چەند پاسەوانێکی تێدا بووە. تەقەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کراون و هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆئەوەی تاوانباران دەستنیشان بکەن و بیاندۆزنەوە."

"چاوەڕێی دامودەزگا حکومییەکانن بۆئەوەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن، دەنا ئێمەش ئەوەندە بەشخوراو نین بێن تەقە لە کەسوکار و پاسەوانەکانمان بکەن."

لە لایەکی ترەوە خاوەنی ئەو پرۆژەیەی ئەم پەرلەمانتارە تیا نیشتەجێ بووە، سامانی حاجی فایەق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: سەبارەت بە رووداوی شەڕەتەقەكە، پێشتر پاسەوانی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی کە زاوای مەلا بەختیارە (هاوڕێ مەلا ستار) دەستپێشخەرییان كردووە لە تەقەكردن و پاسەوانەكانی ئێمەش تەنیا وەڵامیان داونەتەوە.
‏پێشتر ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە لە كڕینی شوقەدا داشكاندنی بۆ بكرێت، دوای ئەوەی بۆی نەكراوە ئەو كێشەی دروست كرد و شەوی رابردوویش ئەو پەرلەمانتارە بە خۆی ‌و ‏پاسەوانەكانیەوە هاتنەسەر میوانخانەكەمان  دوای ئەوەی من لەوێ‌ ‏نەبووم، ئەمڕۆ هاتنە سەر پڕۆژەکە.