ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٣/٢٩، لێژنه‌ی تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٣/١٥، له دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێنرا، دووای تێپەڕ بەەنی (15) رۆژ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا ده‌رگای خۆپالاوتن بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له ٢٠٢٣/٤/٥ تا ٢٠٢٣/٤/١٣ بكاته‌وه.
شایانی باسە كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی زیاد لە چوار ساڵە ماوەی یاسایی بەسەرچووەو پەرلەمانی كوردستان دەبوایە بەئەركی یاسایی خۆی هەڵسێت كە یا كۆمسیارەكان بگۆڕێت و دەرگای خۆپالاوتن بكاتەوەو متمانە بە كۆمسیۆنێكی نوێ بدات، یا بەپێی یاساكە ماوەی كۆمسیارەكان بۆ خولێكی تر نوێ بكاتەوە.
جگە لە هەموو ئەمانە ئەم كۆمسیۆنە بەپێی ئەوەی لە یاساكەیدا هاتووە (كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ)یە، بەلام لەمەیدانی پراكتیدا بەفەرمی پەرلەمانی كوردستان ئەندامەكانی لەنێوان پێنج حزبی سەرەكیدا دابەشكردووە، سێ كۆمسیار پارتی، دوو كۆمسیار یەكێتی، دوو كۆمسیار گۆڕان، یەك لە یەكگرتوو و ئەوەی تریش ئەندامی كۆمەڵە.