dryusfdadga.jpg

دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی داهاتوویدا دوابڕیار لەسەر كەیسی درێژكردنەوەی پەرلەمان دەدات

Mar 29, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

ئەمڕۆ ٢٩/ ٣/ ٢٠٢٣ شەشەم دانیشتنی دادبینی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە دۆسییەی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچو. دادگای باڵای فیدڕاڵی پاش وەرگرتنی دوا وتەی  هەمو لایەك كۆتایی بە دادبینی  هێنا و رۆژی (٣/ ٥/ ٢٠٢٣) ی دیاری كرد بۆ دەركردنی بڕیاری خۆی لەو بارەیە.
لەمبارەیەوە د.یوسف محەمەد بە ماڵپەڕی روانگەی پەی راگەیاند "ئێمە رۆژێك پاش كۆتایی  هاتنی ماوەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لە ٧/ ١١/ ٢٠٢٢، داوایەكمان بە ژمارە (٢٤٨/ فیدڕاڵی/ ٢٠٢٢) لە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر نادەستوری بونی یاسای بەردەوام بونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ تۆمار كرد. لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ لە  هەر شەش دانیشتنی دادبینیی دادگاكە سەبارەت بەم دۆسییەیە، جگە لە جەخت كردنەوە لەسەر نادەستوری و نادیموكراتی بوونی  هەر جۆرە درێژكردنەوەیەك بۆ دامەزراوە و كەسە  هەڵبژێردراوەكان،  هەوڵمان داوە گرنگیی ئەنجامدانی  هەڵبژاردن بەدور لە گزیكاری و تەزویر و دور لە دەستێوەردانی  هێزی چەكدار و ئەمنی بسەلمێنین.
ئەنجامدانی  هەڵبژاردن بێ دەستەبەركردنی نەزاهەت و پاكی و دروستیی ئەنجامەكانی و قەبوڵكردنی لە لایەن  هەموانەوە، هیچ لە دۆخی چەقبەستوی  هەرێم ناگۆڕێت".
لە درێژەی لێدوانەكەیدا دكتۆر یوسف رایگەیاند "تیمی پەرلەمانی كوردستان تاكە بەڵگەیەك كە هێنابوویانە بەردەم دادگا مەرسومەكەی سەرۆكی هەرێم بوو كە رۆژی 18/11/2023 ی دەستنیشانكردووە بۆ هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، بەلام ئەمە بەلگەیەكی لاوازە چونكە ساڵی پاریش هەمان مەرسوم لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە دەرچوو و هەڵبژاردنیش ئەنجامنەدرا".
شایانی باسە بەرێزیان رایانگەیاند كە دادگای فیدراڵی رۆژی (3/5/2023)ی دەستنیشانكرد بۆ دەركردنی دووا بڕیاری خۆی بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكەو كۆتایی پێهێنانی.