dshayankakesal7.jpg

د. شایان کاکەساڵح گەڕایەوە سەر پێشەکەی

Mar 13, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

د.شایان کاکە ساڵح، ئەندام پەرلەمانی خولی پێنەجەم لەسەر لیستی بزتنەوەی گۆڕان گەڕایەوە سەر پێشەکەی خۆی. ئەمڕۆ لەسەر واڵی تایەبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەایەتی فەیسبووک، وەگرتنی مووچەکەی وەک پزیشکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بڵاو کردەوە. 

د. شایان کاکە ساڵح لە ٢٠٢٢/١٠/٩ دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی .کوردستان کرد لەبەرامبەر درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان

لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان لە رۆژی ٢٠٢٢/١١/١٦  دەست لە کارکێشانەوەکەی لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا، لە هەمان کاتدا مووچەی خانەنشینی رەتکردۆتەوە و داوای کردوە بەگەڕێتەوە سەر پیشەی پێشووی وەک پزیشکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
دوای دوومانگ وازهێنانی لە کاری پەرلەمانتاری و پێشکەشکردنی داواکاری گەڕاندنەوەی بۆ سەر پیشەکەی،  ئێستا لە دەرەوەی شاری هەولێر لە قەزای سۆران گەڕێنراوەتەوە و وەک پزیشک کار دەکات.
ئەمە دەقی نوسینەکەی د، شایان کاکەساڵح لە واڵی تایبەتی خۆی:

نازانم بۆچی ھێندە دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشکییەکەم خۆشە 
زۆر سوپاس بۆ خوا گیان، ئەمڕۆ مووچەی پیشەی پزشکی ، نیوەی مانگی یەک و تەواوی مانگی دووم وەرگرت.
دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢٢/١٠/٩ ،پێشنیازە یاسای درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی پەسند کرد، لە ھەمان ڕۆژدا یاداشتی دەست لە کارکێشانەوەم، لە پەرلەمانتاری ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، لەبەرئەوەی ڕەزامەند نەبووم بە دواخستنی ناھەقی ھەڵبژاردن، و بە نایاسایی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پێم وایە ئەوە ستەمە لە میللەت دەکرێت، بۆم قبوڵ نەکرا بەشدار بم لەو ستەمە.ئەوە بوو لە ٢٠٢٢/١١/١٦ دەست لەکارکێشانەوەکەم پەسند کرا.
خانەنشینی پەرلەمانتاریم ڕەت کردۆتەوە، و داوام کرد بگەڕێمەوە سەر پیشەی پزیشکیم بە مووچەی پزیشکی، ئەوە بوو لە ٢٠٢٣/١/١٧ دەست بەکار بوومەوە وەکو پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
لە ٢٠٢٢/١١/١٦ بۆ ٢٠٢٣/١/١٧ بۆشایی کار و مووچەم بۆ دروست بوو، واتا بۆ ماوەی دوومانگ ھیچ کارێکم نەبوو و مووچەشم نەبوو بە ھۆی مامەڵە زۆر و رۆتینە زۆرەکانی دەست لە کار ھەڵگرتنی پەرلەمانتاری و دەست بەکاربوونەوەی پیشەی پزیشکی، کە لە مانگی یەک دەست بەکار بووم لەوکاتەوە مووچەم بۆ سەرف کراوە.
لە ئێستادا لە دەرەوەی شاری ھەولێریان داناوم لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە قەزای سۆرانی خۆشەویست، ھیچ دەوامێکم لەناو شاری ھەولێر نیە.