عەلی حەمەساڵح لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان بایکۆتی پەرلەمانی کرد و داوای دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد. لە ٢٠٢٣/٣/١٦ دەستلەکارکێشانەوەکەی لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی یەکگرتوو خرایە بەرنامەی کارەوە و بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
دواتر نوسراوێکی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی کردووە خانەنشینی رەتكردووەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پیشەی پێشووی.
لە وەڵامدا د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نوسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە، دەڵێت ( عەلی حەمەساڵح) دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵكراوەو داوا دەكات بگەڕێتەوە بۆسەر وەزیفەی پێشووی وەك مامۆستا لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم.