25.jpg

ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

Mar 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٦/٣/٢٠٢٣، دڵشاد شه‌هاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە (٩٠)ی ساڵی (٢٠٢٣)ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركرد كە ڕۆژی (١٨/١١/٢٠٢٣) هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت."