ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی راپۆرتی ژمارە (11) كە تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 4/3/2023 كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان به ئاماده‌بوونی به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان خولی پێنجەم و خولەكانی تری پەرلەمانی كوردستان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە، كە راپۆرتەكە ژمارە (11)یە و تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا.